
سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنە دواخراوەکەی تەواودەکات و پرسی داهاتی نانەوتی تاوتوێدەکات.
بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنەکە، سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێکردنی دۆسیەی داهاتە نانەوتییەکان، بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان و بەڕێوەبەری گشتیی باج و بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ، تەواودەکات.
بڕیار وایە کۆبوونەوەکە کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆ بەڕێوەبچێت.