
ئامادەکاریی دەکرێت بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی نوێترین بەرهەمی نووسەر و ڕۆماننووسی دیاری کورد بەختیار عەلی.
مردنی مامۆستا عینایەت
لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمییدا، ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند، ئاشکرای کرد: ڕۆمانە نوێیەکەی بەختیار عەلی ڕۆماننووسی دیاری کورد، کە بڕیارە 2026 بڵاوبکرێتەوە، بە ناونیشانی “مردنی مامۆستا عینایەت” دەبێت.
لەبارەی ژیان و مردنە
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێدا، ناوەندەکە لە ماوەیەکی نزیکدا ڕۆمانەکە چاپ و بڵاودەکاتەوە، کە لە ئاستی ناوەڕۆکدا، لەبارەی گەشتی کورتی کەسایەتییەکە بەناوی عینایەت، فەرمانبەری میرییە و لەنێوان مردن و ژیاندایە.
بەختیار و ڕەهەند
ساڵی 2025، وێڕای وەرگێڕانی بەرهەمەکانی بۆسەر زمانە جیهانییەکان، بەختیار عەلی بەرهەمێکی فیکریی بە ناونیشانی “بەرەو کۆتاییەکانی سەدەی خەون” بڵاوکردەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ناوەندی ڕەهەند، لەماوەی شەش ساڵی کارکردن لەگەڵ بەختیار عەلی، بەگوێرەی ئاماری فەرمیی خۆیان، سەروو سەد هەزار چاپکراوی بەرهەمەکانی بەختیار عەلییان چاپ و بڵاوکردووەتەوە.