پارێزگاری كەركوك: لە چەند رۆژی داهاتوودا نەوت بۆ چەمچەماڵ دەنێرین

پارێزگاری كەركوك رایدەگەیەنێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا نەوت بۆ چەمچەماڵ دەنێرن.

رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك رایگەیاند، رەزامەندیی بەغدادمان وەرگرتووە بۆ ناردنی نەوت بۆ زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی قەزای چەمچەماڵ.

وتیشی، لە چەند رۆژی داهاتوودا نەوتەكەیان بۆ دەنێرین.