
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ـی کانوونی دووەمی 2026، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، هێڵە ئاسمانییەکانی تورکیا خشتەی گەشتەکانیان لە شەوەوە بۆ رۆژ گۆڕیوە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا بەردەوامن.
مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتەکە لەبارەی دەنگۆی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ عێراق رایگەیاند، “گەشتەکانی نێوان عێراق و تورکیا بەردەوامن، بەڵام هێڵە ئاسمانییەکانی تورکیا هاوشێوەی هێڵە ئاسمانییەکانی دیکە، بەشێوەیەکی کاتی خشتەی گەشتەکانیان لە شەوەوە گۆڕیوە بۆ رۆژ”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “هێڵە ئاسمانییە عێراقییەکان بەردەوامن لە ئەنجامدانی گەشتەکانیان بۆ تورکیا چ شەو بێت چ رۆژ.”