وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: هاوردەکردنی مریشکی بەستوو قەدەغە دەکرێت

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، لە ساڵی داهاتووەوە هاوردەکردنی مریشکی بەستوو قەدەغە دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی مریشک و پارچەی مریشکی بەستوو جێبەجێدەکرێت.

دەشڵێت، بڕیارەکە لە 15ی 1کانوونی دووەمی 2026ەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.