
پاش بڵاوبوونەوەی پەیامی پێشمەرگەیەک لە میدیاکاندا، وەزیری پێشمەرگە کێشەی ئەو پێشمەرگەیە چارەسەردەکات.
وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پەیامی عەتا ئەحمەد، پێشمەرگە لە لیوای پێنجی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە میدیاکاندا، راستەوخۆ وەزیری پێشمەرگە پەیوەندی بەو پێشمەرگەیەوە کرد.
ئەوەش خراوەتەڕوو، وەزیری پێشمەرگە بەڵێنی پێدا، بە زووترین کات، ئەو گرفتانەی کە دووچاری مامەڵەکەی بوونەتەوە چارەسەربکرێت، هەروەها وەک هەر پێشمەرگەیەکی دیکە، سەرجەم ماف و شایستەکانی بۆ دابینبکرێت.