
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باسلەوەدەکەن، سنوور بە رووی ئاوارەکانی سوریا دەکاتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هەندێک دەنگۆ بڵاوبووەتەوە کە بانگەشەی ئەوەدەکەن، عێراق سنوورەکانی بە رووی پەنابەرانی سوریادا کردووەتەوە بۆ پێشوازیکردن لە 350 هەزار پەنابەر.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە بەتوندی ئەم هەواڵە رەتدەکەینەوە و داوا لە هەمووان دەکەین، لە بڵاوکردنەوەی زانیاریدا ورد بن، هەواڵەکان تەنیا لە سەرچاوە رەسمییەکانەوە وەربگرن و خۆیان لە دەنگۆی ناڕاست بەدووربگرن.