
وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێشوازی لە دانوستانی ئێران و ئەمریکا دەکات و بە هەنگاوێکی ئەرێنی ناودەبات.
ئەمڕۆ هەینی 6ی شوباتی 2026، لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێشوازی لە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە مەسقەت کرد و ئەم گفتوگۆیانەی بە هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ کەمکردنەوەی دۆخی گرژی و کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ ناوبرد.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکرد، پشتیوانی لە هەموو هەوڵێک دەکات کە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکان و جێگیرکردنی سەقامگیرییە لە ناوچەکەی.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ستایشی رۆڵی سەڵتەنەی عومان کرد کە میوانداریی دانوستانی نێوان ئەو دوو وڵاتەی کرد.