
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت، لە کۆتایی ئەم مانگەدا لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە لەبارەی پڕۆسەی خوێندنەوە کۆدەبنەوە و بڕیاردەدەن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کۆتایی ئەم مانگەدا، لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە کۆدەبینەوە بۆ ئەوەی بڕیارێکی هاوبەش لەبارەی پڕۆسەی خوێندن بدەین.
ڕاشیگەیاند، سەلامەتیی خوێندکاران، مامۆستایان و فەرمانبەران لە هەموو شتێک گرنگترە.