
بەگوێرەی راپۆرتێک، دۆناڵد ترەمپ کار لەسەر ئەوەدەکات لە رێگەی کۆنتڕۆڵکردنی نەوتی ڤـ.ـێنزوێلاوە، نرخی نەوتی خاو لە جیهاندا بۆ خوار 50 دۆلار دابەزێنێت.
رۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لەگەڵ راوێژکارەکانی دەستیان کردووە بە دانانی پلانێکی سەرەتایی بۆ کۆنتڕۆڵکردن و دەستبەسەرداگرتنی نەوتی ڤێنزوێلاوە لە ساڵانی داهاتوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دۆناڵد ترەمپ پێیوایە لە رێگەی ئەم بیرۆکەوە، دەتوانێت نرخی نەوت بۆ خوار 50 دۆلار دابەزێنێت.
ئەوەشی خستووتەڕوو، پلانی بنەڕەتی ئەمریکا ئەوەیە کۆنتڕۆڵی بەشێکی ئەو کۆمپانیایە بکات کە نەوتی ڤـ.ـێنزوێلا بەرهەمدەهێنێت، هەروەها بەشێکی گەورەی ئەو نەوتەش بکڕێت کە بەنیازە بیفرۆشێت.