وادەی ناردنی 120 ملیارەکە ئاشکراکرا

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە یان پێنجشەممە 120 ملیارەکە بۆ بەغداد دەنێرین.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تاوەکو ئێستا داهاتە نانەوتییەکان کۆنەکراونەتەوە و پارەی پێویست لەبەردەستدا نییە بۆ ئەوەی 120  ملیار دینارەکە بۆ بەغداد بنێردرێت.

وتیشی، بە ئەگەرێکی زۆرەوە رۆژی چوارشەممە یان پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە داهاتەکان کۆدەکرێنەوە و رەوانەی بەغداد دەکرێن بۆ ئەوەی ئەویش پارەی مووچەی مانگی یەک بنێرێت و دەست بە دابەشکردنی بکرێت.