
بڕیارە هەفتەی داهاتوو هەردوو وەزیری دەرەوە و وەزیری ئاوی عێراق بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق بکرێن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 11 کانونی دووەمی 2026، د.بڕیار رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ستوون میدیای راگەیاند، “رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو بانگهێشتی هەردوو وەزیری دەرەوە و وەزیری ئاوی عێراق دەکەین بۆ ناو پەرلەمان”.
ئاماژەی بەوەکرد، “ئەو دوو وەزیرە بانگهێشتدەکرێن بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئەو رێککەوتنەی نێوان عێراق و تورکیا کە لەسەر ئاو کردوویانە”.