
هێزەکانی سوریای دیموکرات لەبارەی جوڵەپێکردن بە هێزەکان لە دێرحافر وەڵامی وەزارەتی بەرگریی سوریا دەداتەوە.
هەسـەدە لە بەیاننامەیەکدا دووپاتیدەکاتەوە، هیچ جوڵەیەکیان بە هێزەکانیان نەکردووە لە دێر حافر و ئەوەی هەیە گردبوونەوەی خەڵکی مەدەنیی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریایە کە بۆ پێشوازییکردن لە بـ.ـریندارەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە هاتبوون.
دەشڵێت، بەپێچەوانەوە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێتەوە، ئەمە جگە لە هێرشی خـ.ـۆکوژی و تۆپخانەکان کە بەردەوام سەنتەری شاری دێرحافر و گوندەوارەکانی بەئامانج دەگرێت.