
هەسەدە رایگەیاندوە، لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا،بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئۆپەراسیۆنێکی وردی ئەمنییان لە شاری رەقە ئەنجامدا و لە ئەنجامدا چوار تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکردوە و شانەیەکی نوستیو داعسیان هەڵوەشاندوەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، هەسەدە راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتوە؛ لەسەر بنەمای هەواڵگری متمانەپێکراو هێزەکانیان هەڵیانکوتاوەتە سەر یەکک لە شانە نوستوەکانی داعش لە رەقە و لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەست بەسەر چەک و کەرەستەی پەیوەندیکردندا گیراوە، کە بۆ پاڵپشتیکردنی چالاکییە تیرۆریستییەکان بەکارهێنراون.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، لە ئۆپراسیۆنەکەدا چوار تیرۆرستی داعسیان دەستگیر کردوە، دەستگیرکراوەکان دانیان بەوەدا ناوە کە زانیاری هەواڵگرییان لەسەر پێگە و شوێنی هێزە سەربازییەکانی هەسەدە کۆکردوەتەوە و پلانی هێرشەکانیان داڕشتووە و پەیوەندییان لەگەڵ سەرکردەکانی داعشدا هەبووە.
هەسەدە لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ ئەم ئۆپراسیۆنە بەشێکە لە هەڵمەتە بەردەوامەکانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ لەناوبردنی تواناکانی داعش و رێگریکردن لە پێکهێنانەوەی شانەکانیان و پاراستنی سەقامگیر ناوچەکە.