
ئەمڕۆ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 12ی ساڵی رابردوو دابەشدەکرێت.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە لە پێشووتردا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت.
دەشڵێت، ئەو هاوکارییە بۆ مانگی 12ی ساڵی رابردووە و رۆژی 13ی کانوونی دووەمی 2026، خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.