
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، رایگەیاند، هیچ گرفتێک لە رێگەی تاسڵوجە- بازیان نەماوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، رایگەیاند، پاش ئەوەی لە چەند کاتژمێری رابردوودا لە رێگەی تاسڵوجە- بازیان گرفتی هاتوچۆ دروستبوو بەهۆی بارینی بەفر و بەستنی رێگەکە، ئێستا لەلایەن تیمەکانی رێگاوبانەوە ئەو گرفتە چارەسەرکراوە بە پاککردنەوە و رشتنی خوێ بە رێگەکەدا.
دەشڵێت، تیمەکانی هاتوچۆ لەو سنوورەدا چاودێریی رەوشی هاتوچۆ دەکەن بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو، داواکارین لە شۆفێران پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بن و خێراییەکانیان کەمبکەنەوە لەپێناو سەلامەتیی خۆیان.