نیویۆرک تایمز : بەشی زۆری ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیل بێئەنجام بوون

بنیامین ناتانیاهۆ ترسی خۆی دەربڕیوە لە ئەگەری وەستاندنی جەنگ، لەکاتێکدا شکستیانهێناوە لە پێکانی بەشێکی زۆری ئامانجەکانیان.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە زاری چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی ئاشکرایکردووە، بنیامین ناتانیاهۆ ترس و نیگەرانی خۆی دەربڕیوە لە ئەگەری بڕیاری ڕاگرتنی جەنگ لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە، لە کاتێکدا ئاژانسی هەواڵگریی ئیسرائیل دەریخستووە کە بەشی زۆری ئۆپراسیۆنەکانیان بێئەنجام بوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێش جەنگەکە، ئاژانسی هەواڵگریی ئەمریکا دەریخستبوو، لە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگیشدا، ئەگەری شکستی ئـ.ـێران لە جەنگەکەدا زۆر لاوازە، بۆچوونی ئێستاشیان بەوشێوەیە کە ئەوانەی ئێستا لە ئـ.ـێران لە دەسەڵاتدان، بەوشێوەیەی ئێستا لە دەسەڵاتدا دەمێننەوە.