نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەکوێ دەگات؟

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی رایگەیاند، خواستێکی ناسروشتی لەسەر دۆلاری ئەمریکی دروستبووە و ئەمڕۆ نرخەکەی تاوەکو 3 هەزار و 500 دینار، بەرزبووەوە.

وتیشی، جیا لەو هۆکارانەی پێشتر ئاماژەیان پێکراوە، وەک هاتنی سەری ساڵ، بەڵام هۆکاری ریشەییتر هەن بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، کە سەرەکیترینیان پێشبینییەکانە بۆ دابەزینی نرخی نەوت، پاش ئەوەی زۆرێک لە شارەزایان پێشبینیی ئەوە دەکەن کە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە ئەمساڵدا دادەبەزێت بۆ 55 دۆلاری ئەمریکی.

ئەوەشی خستەڕوو، قەرزەکانی سەر عێراق زۆر زیادیکردووە، هەروەها ساڵی رابردوو ژمارەیەکی زۆر خەڵک دامەزرێندراون، کە خەرجییەکی زۆریان هەیە و چیتر ناتوانرێت خەرجی ئەم هەموو فەرمانبەرە دابینبکرێت، هەموو ئەمانە بوونەتە گوشار بۆ سەر نرخی دینار.