
دوای سەردانیکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ دێرحافر و کۆبوونەوەیان لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە، میدیاکانی رۆژئاوا بڵاویانکردەوە، چەکدارانی سوریا لە سنووری دێرحافر دەکشێنەوە.
ئەمڕۆ هەینی، هێزەکانی هاوپەیمانان گەیشتنە ناو شاری دێرحافر لە سوریا و لەگەڵ وەفدی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، کۆبوونەوە و دۆخی ئەمنیی ناوچەکە تاوتوێکرا.
ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە لە شاری دێرحافر، پێکدادانی توند لەنێوان هێزەکانی هەسەدە و هێزەکانی نزیک لە حکومەتی دیمەشق هەیە.