
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مانگی داهاتوو قۆناغی دووەمی تۆمارکردن لە فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک دەستپێدەکات.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، %93ی هاوڵاتییان لە قۆناغی یەكەمی پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنیی خۆراك خۆیان تۆماركردووە و قۆناغەکە كۆتاییهاتووە.
وتیشی، قۆناغی دووەمی پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراك ئامادەكراوە كە بریتییە لە تۆماركردنی منداڵی تازەلەدایكبوو، هاوسەرگیری و هەروەها گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە شارێكەوە بۆ شارێكی دیكە، سەرەتای مانگی داهاتوو ئەو قۆناغە دەستپێدەکات.
لەو بارەیەوە ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تاوەکو ئێستا نازانین کەی قۆناغی دوووەم دەستپێدەکات و هیچ نووسراوێکمان بەدەست نەگەیشتووە.