لە عێراق دابەشکردنى مووچەى خانەنشینى دەستیپێکرد

لە عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی ساڵی 2026ـی خانەنشینان دەستیپێکرد، خانەنشینانی هەرێمی کوردستانیش ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو مووچەی مانگی 10ـی ساڵی 2025ـیان وەرگرت.

بانکی ڕافیدەین لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ڕێگەی ئامێرەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی دەستیکردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.

ڕاشیگەیاندووە، خانەنشینان هەر کاتێک کورتەنامەیان پێگەیشت، دەتوانن بچن مووچەکانیان لە لقی بانکەکان و دەروازەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی وەربگرن.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە عێراق دوو ملیۆن و 950 هەزار خانەنشینی سەربازی و شارستانی، چوار ملیۆن و 400 هەزار فەرمانبەر هەیە، کۆی مووچەی مووچەخۆرانیش مانگانە شەش ترلیۆن دینارە.