
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێمی کوردستان بڕی باران بارینی 12 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكە، زۆرترین بڕ لە قەزای دەربەندیخان باریوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کاریگەریی شەپۆلی باران بارین تاوەکو سبەینێ دووشەممە، بەشێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند، لە سەرجەم ناوچەکان بەردەوامدەبێت، هەروەها کاریگەرییەکەی لە سنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر دەبێت کە بارانی مامناوەند و بەلێزمە دەبێت.
هاوکات بەڕێوەبەرایەتییەکە بڕی باران بارینی 12 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە کە بەمشێوەیە:
هەولێر 3.6 ملیم
پیرمام 12 ملیم
سلێمانی 17 ملیم
چەمچەماڵ 16 ملیم
دهۆک 29 ملیم
زاخۆ 24.5 ملیم
ئاکرێ 21.2 ملیم
ئامێدی 21 ملیم
بازیان 21.6 ملیم
دەربەندیخان 39.8 ملیم
حاجی ئۆمەران 17.6 ملیم
هەڵەبجە 15.4 ملیم
کەلار 12.4 ملیم