
شارەزایەکی بواری کەشناسی لەبارەی دروستبوونی تەمومژێکی چڕەوە هۆشداری دەدات.
هەڤاڵ سدیق، شارەزای بواری کەشناسی ئاشکرایکرد، ئەمشەو بەهۆی بەرزبووونەوەی رێژەی شێ لە هەوادا و دابه زینی پلەی گەرمی، تەمومژێکی چڕ زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، بەهۆیەوە مەودای بینین کەم دەبێتەوە.
هۆشداریشیدا، ئەگەر هاوڵاتییان و شۆفێران کاری زۆر پێویستیان نەبوو، لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە.