فەرەنسا کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری نوێ دروست دەکات


فەرەنسا کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری نوێ دروست دەکات کە توانایی هەڵگرتنی 30 فڕۆکەی هەیە.

ئەمڕۆ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا رەزامەندیی خۆی لەسەر دروستکردنی کەشتی فڕۆکەهەڵگرێکی نوێ راگەیاند، کە بڕیارە جێگەی فڕۆکەهەڵگری شارل دیگۆل بگرێتەوە.

سەرۆکی فەرەنسا ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کەشتی فڕۆکەهەڵگرە بە نوێترین تەکنەلۆژیا دورستدەکرێت و بە وزەی ئەتۆمیی کاردەکات، هەروەها بڕیارە لە سالی 2038 بچێتە خزمەتی ئەو وڵاتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، دروستکردنی ئەو کەشتییە گەورەترین پڕۆژەیە لە مێژووی هێزی دەریایی فەرەنسادا و بۆ رووبەڕووبوونەوەی دڕندەکان بەکاریدەهێنن.

ئەو کەشتی فرۆکەهەڵگرە کێشی نزیکەی 80 هەزار تۆنە و درێژییەکەی نزیکەی 310 مەترە، بەڵام کەشتی فڕۆکەهەڵگری شارل دیگۆل 42 هەزار تۆنە و 261 مەترە.