عەتا محەمەد: ئەمڕۆ سەرجەم خاوەن ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکانی چەمچەماڵ قەرەبوو دەکرێنەوە

سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ، رایگەیاند، ئەمڕۆ سەرجەم خاوەن ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکانی چەمچەماڵ قەرەبوو دەکرێنەوە.

عەتا محەمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ سەرجەم خاوەن ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکانی چەمچەماڵ قەرەبوو دەکرێنەوە کە وردبینی لە زانیارییە کەسییەکانیان دەکرێت و دواتر هاوکارییەکە وەردەگرن.

وتیشی، هەفتەی داهاتوو دوو پرۆسەی دیکە دەستپێدەکەین کە ئەوانیش دابەشکردنی هاوکاریی دوکان و کۆگاکانە لەگەڵ بەدەمەوەچوونی سکاڵاکان و بڕیاردانی کۆتایی بۆ دیاریکردنی بڕی ئەو هاوکارییەی شایستەیانە.