شەرقولئەوسەت: زیندانیانی داعش هەڕەشەیان لە پاسەوانە عێراقییەكان كردووە

چەند سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاشکرایان کردووە زیندانیانی داعش له کاتی گواستنەوەیان له سوریاوە بۆ عێراق هەڕەشەی كوشتانیان لە پاسەوانە عێراقییەكان كردووە ئەگەر هاتوو هەڵهاتن لە زیندان.

ئەو سەرچاوانە بە رۆژنامەی شەرقولئەوسەتیان راگەیاند زۆربەی زيندانیانی داعش دەخرێنە زیندان و ناوەندەكانی دەستبەسەركردنی بەغدا و حیلە و زۆر بەتوندی قەڵادار كراون.

ئاماژەیان كردووە، دەزگای دژە تیرۆر سەرپەرشتی گواستنەوە و دابەشكردنی زیندانیانی داعش دەكات و دەست و پێ و چاویشیان دەبەستنەوە.

باسیان لەوەشكردووە، هەندێك لەو داعشانە راستەوخۆ هەڕشەی كوشتن لە پاسەوانە عێراقییەكان دەكەن ئەگەر هاتوو هەڵهاتن و فەرمانیش بۆ پاسەوانەكان دەركراوە بەهیچ جۆرێك قسە و بەركەوتەیان نەبێت لەگەڵ ئەو زیندانیانە.