شوێنەوارناسانی میسڕ: پەیکەرەکەی نێفەرتیتی دەگەڕێنینەوە

ژمارەیەک لە شوێنەوارناسە دیارەکانی میسڕ، ئامادەکاریی دەکەن بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ ئەڵمانییەکان، بەمەبەستی بەدەستهێنانەوەی یەکێک لە دیارترین پەیکەرە فیرعەونییەکان.

زەهی حەواس، یەکێکە لە دیارترین ئەو شوێنەوارناسە میسڕییانەی دەیانەوێت فشار دروست بکەن بۆ گەڕاندنەوەی پەیکەری نێفەرتیتی، کە یەکێکە لە دیارترین پارچە مێژووییە فیرعەونییەکان ئێستا لە مۆزەخانەی نیشتمانیی بەرلین لە ئەڵمانیا جێگیرکراوە.

میسڕییەکان دەیانەوێت کۆی پارچەکان بەدەستبهێننەوە