سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: لەبەر دوو هۆکار مووچە نەهاتووە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دوو هۆکاری سەرەکی بۆ نەناردنی مووچە تاوەکو ئێستا، ئاشکرادەکات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی مانگی کانوونی دووەم ئامادەیە و هەرکاتێک حکومەتی عێراق بڕیاری خەرجکرنی مووچە بدات، لە ماوەی 24 کاتژمێردا رادەستی دەکەین.

وتیشی، تاوەکو ئێستا لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەم، فەرمانگەی ژمێرکاریی وەزارەتەکە ئاگادارنەکراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، رەنگە چوونی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بۆ دوبەی و کۆتایینەهاتنی دابەشکردنی مووچە لە عێراق، هۆکاربێت بۆ خەرجنەکردنی مووچە تاوەکو ئێستا.