
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایکرد، ”گرفتێکی بچووک هەیە لە کۆکردنەوەی پارەی نەختینە، بەڵام مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و عێراق مسۆگەرکراوە.”
ئاماژەی بەوەشدا، سبەی لەگەڵ دەستپێکی دەوامی ئاسایی وەزارەتی دارایی عێراق، رێکارە رۆتینییەکانی خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی کانوونی دووەم دەستپێدەکات.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشدا، لە ماوەی 48 کاتژمێری نوسراو بۆ خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان
ئەمە لەکاتێکدایە، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی رادەستی حکومەتی فیدراڵی کراوە.