سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: بە ئەگەرێکی زۆرەوە تا دووشەممە مووچە دەنێردرێت

بەپێی زانیارییەکان، بە ئەگەرێکی زۆرەوە تاوەکو رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە، پارەی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەستوون میدیای راگەیاند، بە ئەگەرێکی زۆرەوە تاوەکو رۆژی دووشەممە، پارەی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت و ئەگەر تا ئەوکاتە نێردرا، ئەوا راستەوخۆ دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچە.

وتیشی، بەڵام ئەگەر ناردنی مووچە گەیشتە رۆژی چوارشەممە، ئەوا دابەشکردنی دەکەوێتە دوای سەری ساڵ.