سەرچاوەیەک: ئەگەر بافڵ جەلال تاڵەبانی پۆستی سەرۆککۆماری بوێت سبەی لە پۆستەکەدایە

سەرچاوەیەک ئاشکرایدەکات، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرجەم مەرجە دەستوورییەکانی تێدایە و ئەگەر پۆستی سەرۆککۆماری بوێت، سبەی لە پۆستەکەدایە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ستوون میدیا، تاوەکو ئێستا بافل جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، هیچ خواستێکی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق دەرنەبڕیوە، سەرەڕای ئەوەی کە لایەنەکانی شیعە و سوننە، بۆ ئەو پۆستە داوایان لە بافڵ جەلال تاڵەبانی کردووە خۆی کاندید بکات، چونکە هەموو مەرجە دەستوورییەکانی بۆ ئەو پۆستە تێدایە، جیا لەوەش چاوەڕوانی ئەوەی لێکراوە کە بە سیاسەتی مام جەلال حکومڕانی عێراق بکات.

ئەوەشی خستەڕوو، بەڵام بافڵ جەلال تاڵەبانی، نە خۆی و نە نووسینگەکەی هیچ لێدوانێکی رەسمییان سەبارەت بە ئەو پۆستە نەداوە.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکردووە، هەندێک میدیای پارتـ.ـی دیموکراتی کوردستان، لە چەند رۆژی رابردوو وایان بڵاودەکردەوە کە بافڵ جەلال تاڵەبانی، پشبەست بە ماددەی 68ی دەستووری عێراق، کە دەڵێت دەبێت سەرۆککۆمار لەدایکبووی عێراق بێت، بۆیە بەهۆی ئەو ماددەیەوە ناتوانیت پۆستی سەرۆککۆمار وەربگرێت، بەڵام ئەگەر کەمێک بەدواداچوونیان بکردایە دەیانزانی کە بافڵ جەلال تاڵەبانی لە شاری بەغداد لەدایکبووە.

وتیشی، ئەگەر بافڵ جەلال تاڵەبانی پۆستی سەرۆککۆماری بوێت و هەوڵی بۆ بدات، ئەوا سبەینێ لە پۆستی سەرۆککۆماری عێراقدایە و هەموو مەرجە دەستوورییەکانی تێدایە و کەسێکی زۆر شیاوە بۆ ئەو پۆستە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەڵام ئەگەر رۆژێک نەوەیەکی بارزانییەکان داوای لێبکرێت ببێتە سەرۆککۆماری عێراق، بەگوێرەی ماددەی 68ی دەستووری عێراق ناتوانێت خۆیان کاندید بکەن، چونکە نەوەی یەکەم و دووەمی بارزانییەکان سەرجەمیان لە دەرەوەی عێراق لەدایکبوون.