
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا (CENTCOM) رایگه‌یاند كه شه‌وی رابردوو سه‌ربازێكی تریان گیانی له‌ده‌ست دا، ده‌شڵێت: “ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كانمان گه‌یشته 7 سه‌رباز”.
ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا (CENTCOM) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه:
*شه‌وی ڕابردوو ئه‌ندامێكی خزمه‌تگوزاری ئه‌مریكی به‌هۆی برینه‌كانی له كاتی هێرشه سه‌ره‌تاییه‌كانی ڕژێمی ئێران له سه‌رانسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا گیانی له‌ده‌ست دا.
*ئه‌و ئه‌ندامه خزمه‌تگوزارییه له شوێنی هێرشه‌كه‌ی یه‌كه‌می ئازار بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سعودیه به سه‌ختی بریندار بووبوو.
*ئه‌مه حهوتهمین ئه‌ندامی خزمه‌تگوزارییه كه له چالاكییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی داستانی توڕه‌یی كوژراوه. *ئۆپه‌راسیۆنه جه‌نگییه گه‌وره‌كان به‌رده‌وامن.