
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا دەنگۆی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی F-15 لەلایەن ئـ.ـێرانەوە ڕەتدەکاتەوە
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە سوپای ئـ.ـێران فڕۆکەیەکی F-15ی خستووەتەخوارەوە، سەرجەمیان ناڕاستن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی ئەم جەنگەدا، فڕۆکەکانمان هەشت هەزار جار بە ئەرک و فەرمانی جیاواز فڕیون، هیچ جارێک هیچ فڕۆکەیەکی ئێمە لەلایەن ئێرانەوە نەخراوەتەخوارەوە.