
ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانیی سوننەکان داوایەکی محەمەد حەلبوسی، بۆ بوونەوە بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رەتدەکەنەوە.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، لە کۆبوونەوەی یەکشەممەی ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانیی سوننەکان، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم، داوایکردووە جارێکی دیکە کاندید بکرێتەوە بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڵام داواکەی لەلایەن زۆرینەی ئەندامانی کۆبوونەوەکەوە رەتکراوەتەوە.
ئەوەشیان خستووەتەڕوو، پێش کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە، خەمیس خەنجەر، سەرۆکی حزبی سیادە، داوایکردووە بە زووترین کات بگەنە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر کاندیدێک کە پەسەندی هەمووان بێت.