سوننەكان كاندیدی سەرۆكی پەرلەمانیان بۆ یەكلایی ناكرێتەوە

شەوی رابردوو ئەنجومەنی سیاسی نیشتمانی سوننەكان بۆ یەكلایكردنەوەی کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان جارێکی تر کۆبوونەوە و نەگەیشتنە رێککەووتن و بڕیارە سبەینێش درێژە بە کۆبوونەوەکەیان بدەن.

ئەرمڕۆ یەکشەممە ٢٢ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ماوەی چەند کاتژمێرێک کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانیی سوننەکان لە ماڵی سابت عەباس بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک پەرلەمانی داهاتوو بەردەوام بوو بەڵام نەگەیشتنە رێککەوتن و لە راگەیەندراوێکدا باسیان لەوە کردووە، بریانداوە لە کۆبوونەوەکانیان بەردەوام بن و سبەینێش جارێکی تر کۆببنەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانیی سوننەکان جەخت لە پابەندبوون بە وادە دەستووریەکان بۆ بەڕێوەچوونی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق.

هەریەکە لە سابت عەباس و موسەنا سامەڕائی دیارترین کاندیدەکانن بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و بۆچوونەکان بۆ ئەوە دەچن، سوننەکان سابت عەباس دیاری بکەن بۆ پۆستەکە.

بەپێی ئەو وادەیەی سەرۆک کۆمار دیارییکردووە، ٢٩ـی ئەم مانگە یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدەدرێت کە لەلایەن عامرفائزی پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی تەسمیم و بەتەمەنترین ئەندامی پەرلەمانەوە سەرپەرشتیدەکرێت و بڕیارە لەو دانیشتنەدا سەرۆکی پەرلەمان و دوو جێگرەکەی هەڵببژێردرێت.