
سهرۆكی لیژنهی غازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە قەیرانی غاز لە سلێمانی نامێنێت و پێویستناکات کار بە سیستمی ئەلیکترۆنیی دابەشکردنی غاز بکەین.
عومەر عەبدوڵا، سهرۆكی لیژنهی غاز لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “پێویستناکات لە سلێمانی کار بە سیستمی ئەلیکترۆنیی دابەشکردنی غاز بکەین، چونکە لە سبەینێ و دووسبەینێوە قەیرانی غاز لەناو سلێمانی نامێنێت”.
وتیشی، “ئێمە بەرنامە و پلانی خۆمان هەیە بۆ شێوازی دابەشکردنی غاز، هەروەها شێوازی دابەشکردنی غاز لە سلێمانی باشترینە، بۆیە پێویستناکات پشت بەو سیستمەی دیکە ببەستین”.