سبەینێ بۆ ژینگەپارێزان پشووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان، رایگەیاند، سبەینێ بۆ ژینگەپارێزان پشووە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان، رایگەیاند، لەسەر بڕیاری لیژنەی باڵای خۆڵ وخاشاک لە بەڕێوەبەڕایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان، سبەینێ دووشەممە بەهۆی نالەباریی کەشوهەوا و هەبوونی ئەو سەرمایەی رووی لە ناوچەکە کردووە لەپێناو سەلامەتیی گیانی ژینگەپارێزان پشووی رەسمی دەبێت.

دەشڵێت، پشووەکە بۆ ژینگەپارێزانی هەردوو کۆمپانیای ئانزۆ کونسترەکشن + خاکی عەفرینە لە زۆنی یەکی ئیدارەی گەرمیان.