
زیاد جەبار، رایگەیاند، یەکێتی لەکاتی پێویستدا کاندیدی سەرۆککۆمار یەکلاییدەکاتەوە
زیاد جەبار، بەرپرسی بۆردی رێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بۆ کوردە و یەکێتی لەکاتی پێویستدا کاندیدی خۆی بۆ ئەو پۆستە یەکلاییدەکاتەوە.
وتیشی، یەکێتی و پارتی لە رێککەوتنی کۆتایی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکن.
ئەوەشی خستەڕوو، “ئەگەر بتوانین پێکەوە و بەباشی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنین کاریگەریی باشی لەسەر بوونی کورد لە بەغداد دەبێت”.