
رێگەی سەرەکیی تاسڵوجە- سلێمانی، بەهۆی شەختە و بەستنەوە داخرا.
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی بوونی شەختە و بەستنەوە، رێگەی تاسڵوجە- سلێمانی بەڕووی شۆفێراندا داخراوە.
وتیشی، “بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکە ئۆتۆمبێلێک بۆ رژاندنی خوێ بە شەقامەکەدا رەوانە کراوە”.