رۆژنامەڤانێک لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی پووتین دا داوای هاوژینی لە خۆشەویستەکەی کرد

زۆربەی گەنجان کاتێک داوای پێکهێنانی ژیانی هاوژینی لە خۆشەویستەکانیان دەکەن، شوێنە رۆمانسییەکانی وەک نزیک تاوەری ئیڤڵ، کەنار دەریا یان رێستۆرانتێکی هێمن هەڵدەبژێرن، بەڵام رۆژنامەڤانێکی رووسی شوێنێکی تەواو جیاوازی هەڵبژارد.

لە نێوەڕاستی کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکەی کۆتایی ساڵی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیادا کە تێیدا هەڕەشەی وێرانکردنی شارەکانی ئۆکراینای کرد و سووربوونی خۆی لەسەر جەنگە چوار ساڵییەکەی نیشان دا، رۆژنامەڤانێک بەناوی کیریل باژانۆڤ دەرفەتەکەی بۆ کارێکی جیاواز قۆستەوە.

باژانۆڤ کە بۆینباخێکی سووری بەستبوو، پۆستەرێکی بەرزکردبووەوە و لەسەری نووسرابوو “دەمەوێ ژیانی هاوژینی پێکبێنم،” ئەمەش سەرنجی پووتینی راکێشا و رێگەی پێدا قسە بکات.