
سەرۆکایەتیی کۆماری سوریا دەقی رێککەوتنە 14 خاڵییەکەی نێوان ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سوریا و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هـ.ـەسـەدەی بڵاوکردەوە.
بەپێی رێککەوتنەکە، دەستبەجێ ئاگربەست لەسەرجەم هێڵەکانی پێشەوەی شـ.ـەڕی نێوان هێزەکانی حکومەتی سوریا و هێزەکانی هـ.ـەسـ.ـەدە رادەگەیەندرێت.
بەگوێرەی رێكکەوتنەکە، دەبێت هـ.ـەسـ.ـەدە لە هەموو شوێنەکان بۆ رۆژهەڵاتی رووباری فورات بکشێتەوە، هەروەها هەردوو پارێزگای دێرەزوور و رەققە رادەستی حکومەتی سوریا بکرێت.
هاوکات هەر بە پێی رێكکەوتنەکە، سەرجەم دەروازە سنوورییەکان و کێڵگە نەوتییەکانی ژێر دەسەڵاتی هـ.ـەسـ.ـەدە رادەستی حکومەتی سوریا دەکرێت.
دەقی خاڵەکانی رێککەوتنەکە:
یەکەم: ئاگربەستی سەراپاگیر و دەستبەجێ لەسەرجەم ناوچە و بەرەکانی پێشەوەی شـ.ـەڕ لەنێوان هێزەکانی حکومەتی سوریا و هـ.ـەسـ.ـەدە رادەگەیەندرێت، لەگەڵ کشانەوەی هەموو هێزە سەربازییەکانی هـ.ـەسـ.ـەدە بۆ دیوی رۆژهەڵاتی رووباری فورات وەک هەنگاوێکی سەرەتایی بۆ دووبارە بڵاوبوونەوەی هێزەکان.
دووەم: رادەستکردنی تەواوەتیی کارگێڕی و سەربازیی پارێزگاکانی دێرەزوور و رەققە بە حکومەتی سوریا و گواستنەوەی سەرجەم دامەزراوە و بنکە مەدەنییەکان، لەگەڵ دەرکردنی دەستبەجێی بڕیاری حکومەت بۆ دانانی فەرمانبەرانی ئێستا لەناو وەزارەتە پسپۆڕەکانی دەوڵەتی سوریا.
سێیەم: تێکەڵکردنی هەموو دامەزراوە مەدەنییەکانی پارێزگای حەسەکە لەناو دامەزراوەکانی دەوڵەتی سوریا و پێکهاتە کارگێڕییەکانی.
چوارەم: حکومەتی سوریا کۆنتڕۆڵی تەواوی دەروازە سنوورییەکان، کێڵگە نەوتییەکان و کێڵگەکانی گاز لە وڵاتەکەدا دەکات، ئەرکی پاراستنیان دەخرێتە سەر هێزە رێکخراوەکان بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە گەڕانەوەی سەرچاوەکان بۆ دەوڵەتی سوریا بە رەچاوکردنی بارودۆخی تایبەتی ناوچە کوردییەکان.
پێنجەم: تێکەڵکردنی تەواوەتیی تەواوی ئەندامانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هـ.ـەسـ.ـەدە) لەناو پێکهاتەکانی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆی سوریا لەسەر بنەمای تاکەکەسی، پاش ئەنجامدانی وردبینیی پێویست، پلەی سەربازی، شایستەی دارایی و پێداویستیی لۆجستی دەدرێت بەو ئەندامانە.
شەشەم: سەرکردایەتیی هـ.ـەسـ.ـەدە پابەند دەبێت لەخۆنەگرتنی پاشماوەی رژێمی پێشوو لە ناوچەکانی دەسەڵاتی خۆی، هەروەها ئامادەکردنی لیستی ناوی ئەو ئەفسەرانەی کە سەر بە رژێمی پێشوون و لە ناوچەکانی باکوور و باکووری خۆرهەڵاتی سووریا نیشتەجێن.
حەوتەم: دەرکردنی مەرسوومێکی سەرۆکایەتیی بۆ دەستنیشانکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی پارێزگاری حەسەکە، ئەمەش بۆ دڵنیابوونەوە لە بەشدارییکردنی سیاسیی و نوێنەرایەتیی ناوخۆیی.
هەشتەم: کشاندنەوەی سەرجەم چـ.ـەکە قورسەکان لە شاری کۆبانی، لەگەڵ دامەزراندنی هێزێکی ئەمنی لە دانیشتوانی شارەکە و هێشتنەوەی هێزێکی پۆلیس کە لەژێر فەرمانی وەزارتی ناوخۆی سوریادا بن.
نۆیەم: تێکەڵکردنی ئەو ئیدارە و هێزەی کە بەرپرسە لە بەڕێوەبردنی دۆسیەی زیندانیانی د،ا،عـ.ـش و کەمپەکان و پاراستنیان، بەشێوەیەک کە حکومەتی سوریا تەواوی بەرپرسیارێتیی یاسایی و تەواوەتیی یاسایی و ئەمنی بەرامبەریان بگرێتە ئەستۆ.
دەیەم: پەسەندکردنی لیستی ناوی ئەو کاندیدانەی کە لەلایەن سەرکردایەتیی هـ.ـەسـ.ـەدەوە پێشکەش دەکرێن بۆ وەرگرتنی پۆستە باڵاکان لەبواری سەربازی، ئەمنی و مەدەنی لەناو پێكهاتەی دەوڵەتی ناوەندیدا بۆ دڵنیابوونەوە لە هاوبەشیی نیشتیمانی.
یازدەیەم: پێشوازیکردن لە مەرسوومی سەرۆکایەتیی ژمارە 13ـی ساڵی 2026 کە دان بە مافی کلتوور و زمانی کوردی دا دەنێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی پەیوەست بە مافەکان و پرسە مەدەنییەکان؛ لەوانەش کێشەی کەسانی تۆمارنەکراو/ بێ رەگەزنامە و چارەسەرکردنی داواکارییەکانی مافی خاوەندارێتیی کەڵەکەبووی دەیەکانی رابردوو.
دوازدەیەم: هـ.ـەسـ.ـەدە پابەند دەبێت لە دوورخستنەوەی سەرجەم ئەندامە ناسوورییەکانی ناوچەکانی ژێردەستی.
سیازدەهەم: دەوڵەتی سوریا، وەک ئەندامێکی چالاکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، پابەند دەبێت بە بەردەوامبوون لە جەنگی دژی تیرۆر (د،ا،عـ.ـش) بە هاوکاری و هەماهەنگیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەمەبەستی دڵنیابوون لە سەقامگیریی ناوچەکە.
چواردەهەم: کارکردن بۆ گەڕاندنەوەی شکۆمەندانەی دانیشتوانی ناوچەکانی عەفرین و شێخ مەقسوود بۆ زێدی خۆیان.