
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا خستنەبازاڕی کەشتییەکی جەنگیی بە ناوی خۆیەوە راگەیاند.
لەبارەی کەشتییەکەوە سەرۆکی ئەمریکا، وتی، “کەشتییەکە دەبێتە گەورەترین کەشتیی جەنگیی لە مێژووی وڵاتەکەماندا، و گەورەترین کەشتیی جەنگیی دەبێت کە لە مێژووی جیهاندا دروستکرابێت”.
وێنەی کەشتییەکە لە دەریا و لە کاتی دروستکردندا لەسەر سەکۆیەک نمایشکرا.
ترەمپ وتیشی، دەمەوێت لە دیزاینکردنی کەشتییە نوێیەکەدا بەشداربم، چونکە من کەسێکی زۆر گرنگی بە جوانکاریی دەدەم.
ئاماژەی بەوەشکرد، دروستکردنی کەشتیی جەنگیی نوێ لە زۆر بواردا باڵادەستیی سەربازیمان پێدەبەخشێت، هەروەها لە داهاتوودا ژمارەی کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکانیش زیاد دەکەین.