دۆناڵد ترەمپ: بەشێکی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاوکارییان کردووین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، بەشێکی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاوکارییان کردووین؛ لەناویاندا (قەتەڕ، سعودیە، ئیماڕات، بەحرەین و ئیسرائیل).

دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەشێکی زۆری سەرکردەکانی ئێران لەناوچوون، کێشەی ئێستا ئەوەیە کە نازانن دوای نەمانی سەرکردەکانیان مامەڵە لەگەڵ کێ بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپراسیۆنەکەیان لە ئێران، بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک بەردەوامدەبێت.

ڕاشیگەیاند، ئێران بە مووشەکی بالیستی، وڵاتانی دراوسێی خۆی بۆردوماندەکات، تەنانەت ئەو وڵاتانەشی کە دۆستیانن.