دۆناڵد ترەمپ: ئەو كەشتیگەلەی بەرەو ئێران دەڕوات بۆ ڤەنزوێلامان نەناردبوو

سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا دەڵێت، ئێران دەیەوێت بگاتە رێککەوتن بۆ ڕێگریکردن لە کردەوەی سەربازی، ئاماژەی بەوەشدەكات، وادەیەكی ئاشکرانەکراوی داوەتە تاران بۆ وەڵامدانەوەی پێشنیازەکانی.
ترەمپ، لە نوسینگەی كۆشكی سپی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، دەتوانم ئەوە بڵێم: ئەوان دەیانەوێت ێرککەوتنێک بکەن. کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا وادەی دیاری کردووە، وەڵامی دایەوە و وتی: بەڵێ، کردوومە، بەڵام تەنها تاران وردەکارییەکانی ئەو وادەیە دەزانێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو كەشتیگەلەی بەرەو ئێران بەڕێدەكەوێت گەورەترە لەوەی بۆ ڤەنزوێلا نێردراوە.
ئاشكراشیكرد، كەشتیگەلەكەی ئەمریكا كەشتی USS Abraham Lincoln لەخۆدەگرێت کە زیاتر لە 80 فڕۆکەی هەڵگرتووە، هەروەها گروپی هێرشبەری هاوڕێی کە سێ فڕۆکە تێکشكێنەر لەخۆدەگرێت و بە مووشەکی تۆماهۆک و توانای دژە موشەکی تەیارکراون.