دانیشتنی داهاتووی دادگاییکردنی مادورۆ کەی بەڕێوەدەچێت؟

دانیشتنی داهاتووی دادگاییکردنی نیکۆلاس مـ.ـادورۆ، سەرۆکی پێشووی ڤێـ.ـنزوێلا، بۆ 17ی مارسی 2026 بەڕێوەدەچێت.

کەناڵی Fox Newsی ئەمریکی بڵاویکردەوە، یەکەمین دادگاییکردنی نیکۆلاس مـ.ـادورۆ، کە تایبەت بوو بە گوێبیستبوون لە مادورۆ و سیلیا فلۆرێسی، هاوسەرەکەی، کۆتاییهات و هۆڵی دادگایان بەجێهێشت.

ئەوەشی خستەڕوو، دانیشتنەکە 30 خولەکی پێچووە، تیایدا مادورۆ و هاوسەرەکەی تۆمەتەکانیان رەتکردووەتەوە و بێتاوانی خۆیان دووپاتکردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دواتر دادوەر بڕیاریداوە کە دانیشتنی بۆ رۆژی 17ی مارسی 2026 هەڵبگیرێت.