
بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا گفتوگۆ و دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەردەوامبێت.
پێگەی ئەکسیۆس رایگەیاند، بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا گەڕێکی دیکەی گفتوگۆ و دانوستان لەنێوان واشنتن و تاران ئەنجامبدرێت.
دەشڵێت، لە گفتوگۆکانی داهاتوو درێژە بەو بابەتانە دەدرێت کە لە دانوستانەکانی ئەمڕۆ قسەیان لەسەرکراوە.