
دادگای باڵای دەستوری ڤەنزوێلا فەرمانی بە دێلسی رۆدریگێز، جێگری سەرۆکی ئەو وڵاتە کرد پۆستی سەرۆکی ئەو وڵاتە بە وەکالەت وەربگرێت.
لە دوای دەستگیرکردنی نیکۆڵاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا، دادگای باڵای دەستوری ئەو وڵاتە بڕیاریدا دێسلی رۆدریگێز جێگری مادۆرۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەو ڤەنزوێلا وەربگرێت.
لە بڕیارەکەی دادگای ئەو وڵاتەدا هاتووە، رۆدریگێز وەک سەرۆکی بە وەکالەت، هەموو ئەو ئەرک و دەسەڵاتانەی کە بە سەرۆکی ڤەنزوێلا دراوە لە ئەستۆ دەگرێت، بە مەبەستی دڵنیابوون لە بەردەوامیی ئیدارە و بەرگریی نیشتمان.
ئەوەشخراوەتەڕوو، دەبێت لە ماوەی 30 رۆژدا هەڵبژاردنی پێشوەختە بكرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ وڵاتەكەیان.
لەدوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ڤەنزوێلا رایگەیاند، رۆدریگێز داوای کرد دەستبەجێ مادۆرۆ و هاوسەرەکەی سیلیا فلۆریس ئازاد بکرێن و رایگەیاند، نابنە دارودەستەی هیچ وڵاتێک و مادۆرۆ تاکە سەرۆکی وڵاتەکەیانە.