جارێکی دیکە بۆریی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر شکا

جارێکی دیکە بۆری ئاویی ئیفراز سێ لە هەولێر شکایەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا، جارێکی دیکە لە گوندی ئیفراز لە قەزای خەبات، بۆری ئاویی ئیفراز سێی هەولێر شکا.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، بەهۆی شکانی ئەو بۆرییەوە، چەندین گەڕەکی هەولێر بێ ئاو دەبن.