تەیف سامی رەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی پارەی مووچە دەربڕی

بەپێی زانیارییەکان، وەزیری دارایی عێراق رەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی پارەی مووچە دەربڕی و نووسراوی خەرجکردنەکەی واژووکرد.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، رێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کۆتاییهات؛ سەرەڕای ئەوەی دوێنێ پشووی رەسمی بوو، بەڵام کارمەندانی وەزارەتەکە بۆ ئەم مەبەستە دەوامیان کرد.

وتیشی، تەیف سامی نووسراوی خەرجکردنی پارەی مووچەی واژووکردووە؛ ئێستا نووسراوەکە رەوانەی بەشی خەرجی لە وەزارەتی دارایی عێراق کراوە و تەنیا واژووی بەڕێوەبەری ئەو بەشە ماوە.

بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیە، لەماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا، مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت.