
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ساڵی رابردوو زیاتر لە 23 هەزار كەس سەردانی نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەریان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەگوێرەی ئامارێک لە ماوەی ساڵی رابردوو 23 هەزار و 280 چارەخواز سەردانی نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێركارییان كردووە و دوو هەزار و 249 نەخۆش داخڵکراون بەمەبەستی چارەسەرکردن.
ئەوەشی خستەڕوو، ساڵی رابردوو لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر، 518 نەشتەرگەریی هەرس و جگەر ئەنجامدراوە، 782 نەخۆش سەردانیانكردوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی و هەزار و 526 نەخۆش سەردانی بەشی راوێژکارییان کردووە.